بەپێی ئامارێکی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان، لەماوەی ئەمساڵدا 324 ژن و منداڵ لە کامپی هۆلەوە ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 23 کەسیان بۆ هەرێم ڕەوانەکراونەتەوە و زۆرینەی ڕادەستکراوەکانیش ئۆزبەکین، کە 92 کەس بوون.
ئامارەکە ئاشکرایدەکات، ئەمساڵ 23 کەس لە ژن و منداڵانی داعش ڕادەستی حکومەتی هەرێم کراونەتەوە، 10 منداڵی ئێزدیش ڕادەستی کەسوکارەکانیان کراونەتەوە.
هەر لە ئەمساڵدا 66 ژن و 265 منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی وڵاتان کراونەتەوە، لە ڕێگای نوێنەری وڵاتەکانیانەوە نێردراونەتەوە شوێنی خۆیان.
بەپێی ئامارەكان، ئەمساڵ 62 کەسی ڕوسی بە سێ جار ڕادەستی نوێنەرانی حکومەتی ڕوسیا کراون، كە زۆرینەیان منداڵ بوون، هەروەها ئەلبانیا 19 کەسی خۆی وەرگرتووەتەوە و مەکدۆنیا-ش 11 کەس و سوید 20 ژن و منداڵی وەرگرتووەتەوە.
وڵاتانی دیكهش بهمشێوهیه ژن و منداڵانی چهكدارانی داعشیان وهرگرتووهتهوه، ئەڵمانیا 31 ژن و 23 منداڵ، دانیمارک 17 کەس و سێ منداڵ، بەریتانیا سێ منداڵ، نەرویج یەک منداڵ، سویسرا دوو منداڵ و فەڵەستینیش دوو منداڵی وەرگرتووەتەوە.