گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە لەگەڵ ئاراوخۆ بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی دەستیپێكردووە، بەڵام بەرگریكارە پۆڵایینەكە مەرجی هەیە.
بەهۆی ئاستە بەرزەكەیەوە كە لە دوو وەرزی ڕابردوودا پێشكەشی كرد، ئیدارەی بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندی ئاراوخۆ-ی بەرگریكار درێژبكاتەوە.
گرێبەستی ئاراوخۆ ساڵی داهاتوو كۆتاییدێت و ئیدارەی بەرشلۆنەش دەیەوێت بۆ سێ ساڵی تر لە یانەكە بیهێڵێتەوە.
مەرجی ئاراوخۆی بەرگریكاری ئورۆگوایی بەرزكردنەوەی مووچەكەیەتی و نزیكبونەوەیەتی لە مووچەی بەرگریكارەكانی هاوڕێی.
مووچەی ساڵانەی ئاراوخۆ لە چاوی ئۆمتیتی و ئیریك گارسیا و لینگلیت و پیكێ زۆر كەمە، سەرباری ئەوەی ئاستێكی بەرزیش پێشكەش دەكات.
ئاراوخۆ تەمەنی 22 ساڵە و یانەكانی لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكەن.