ژەنەڕاڵ مایکل ئێرێک سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد

مایکڵ ئێرێک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە کۆبووەوە بۆ هەڵسەنگاندنی جموجڵی داعش و رێگرییکردن لە سەرهەڵدانەوەی گرووپەکە.

فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریکا (سینکتۆم) سەردانی کەمپی هۆڵی کرد لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە زیاتر لە 40 هەزار ئاوارە لەخۆدەگرن، کە بەشێکی زۆریان پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە. بەبێ هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوە و چاکسازییان ئەم کەمپانە مەترسی درووستکردنی نەوەی نوێی داعشیان لەسەرە.

جگە لەوەش زیاتر لە 9 هەزار دەستبەسەرکراوی داعش لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیاوازەوە لە زیاتر لە دەیان شوێنی دەستبەسەری لە سوریادا ماونەتەوە کە لەلایەن هێزی سوریای دیموکراتەوە پاسەوانی دەکرێن، کە بە واتایەکی دیکە سوپایەکی داعشە چاودێری دەکرێت.

سەردانەکەی ژەنەڕاڵ کۆرێلا بۆ سوریا کۆتایی هێنان بوو بە گەشتێکی هەشت رۆژە بۆ نۆ شوێن: بەحرەین، سعودیە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Harry S. Truman (CVN 75) لە دەریای سوور، میسر، لوبنان، ئیسرائیل، عێراق، ئوردن و سوریا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: لە خواردنگەکانی هەوراماندا گۆشتی گەنیو ئامادەکراوە بۆ گەشتیاران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە کاتی سەردانی لیژنەکانیان بۆ خواردنگەکانی رێگای هەورامان دەستیانگرتووە بەسەر گۆشتی خراپبوودا کە…
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى…
Total
0
Share