تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى له‌ پاكستانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ ئه‌فغانستان

بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى ڕاهێنراوی بزوتنه‌وه‌كه‌‌ی له‌ پاكستانه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ئه‌فغانستان.

ڕۆژنامه‌ی “واشنتۆن پۆست”ى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر داواكاریی سه‌ركرده‌ و پیاوانی ئاینیی بزوتنه‌وه‌كه‌، بۆ به‌هێزكردنى توانا جه‌نگییه‌كانیانی چه‌كدارانى تاڵیبان و زیادبوونیان به‌ هه‌زاران چه‌كدار له‌ پاكستانه‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ ئه‌فغانستان.

هه‌ر به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، كه‌ له‌زارى سه‌ركرده‌كانى تاڵیبانه‌وه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌، تاڵیبان داوای له‌ چه‌كداران، په‌نابه‌ران، خوێندكارانى خوێندنگا‌ ئاینییه‌كان كردووه‌ له‌ پاكستان‌، بێنه‌ ئه‌فغانستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منیی‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ یارمه‌تییان بده‌ن.

لای خۆیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئه‌و ڕاپۆرته‌ى ڕۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كییان نییه‌”.

ڕاشیگه‌یاندووه‌، “تا ئێستاش ملیۆنان په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌ وڵاته‌كه‌مانن و به‌رده‌وام هاتووچۆیان بۆ ئه‌فغانستان هه‌یه‌”.

هاوكات ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ى نافه‌رمییه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ماوه‌ی چوار مانگى ڕابردوو له‌ پاكستانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌فغانستان، نزیكه‌ی 10 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن.

بابەتی پێشتر

عومەر گوڵپی: نامه‌ى وڵاتان بۆ هه‌رێم هۆشدارییه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت

بابەتی دواتر

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share