سبه‌ینێش مووچه‌ى تەنها یەك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تى دارایی بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم، ‏بڕیارە سبەینێ مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەشبكرێت.‏

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم لیستێكی نوێی مووچەی بۆ‌ تۆڕی ‏میدیایی ئێستا ئاشكراكرد و ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با‌ دابه‌شده‌كرێت”.‏

وتیشی، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ‏ئاوه‌دانكردنه‌وه دابه‌شكراوه‌.

لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی هۆكاری سستیی دابەشكردنی مووچەی بۆ ‏نەناردنی 200 ملیار دینارەكە گەڕاندەوە، بەڵام پێشتر عەلی حەمەساڵح هۆكارەكەی بۆ ‏كۆنەكردنەوەی داهاتی ناوخۆیی گەڕاندبووەوە.‏

پێشتریش فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى وتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى عێراق پاره‌دار (ته‌مویل) نه‌كراون، ‏‏200 ملیار دیناره‌كه‌ ڕه‌وانه‌نه‌كراوه‌.‏

بابەتی پێشتر

لە شەش ساڵدا زیاتر لە 596 هەزار كەس لە عێراق و هەرێمەوە كۆچیان كردووە

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی لەبارەی هێرشەکەی سەر ئەنەکەسە لە ڕۆژی ئاڵادا قسەیکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share