كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین لە زۆرینەی شارەكان دەستپێدەكات.
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم لە نیمچەهەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ دەستپێكردنی بارانبارین لە كاتەكانی ئێوارەدا.
سبەینێش ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری لێزمەباران لە هەندێك كاتدا.
پێشتریش كەشناسیی هەرێمی كوردستان هۆشدارییدابوو لە هاتنی شەپۆلی بارانبارینی دوو قۆناغی، ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەكات و هەینی بارانەكە توندتر دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كەشناسی، كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، ڕۆژی دووشەممە شەپۆلێكی دیكە هەرێم دەگرێتەوە و تا پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.