پەیامنێرانی بێسنوور ژمارەیەكی پێوانەیی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیركراو لە جیهاندا ‏ڕادەگەیەنێت

هیچ كاتێك ژمارەی ‏ڕۆژنامەنووسانی دەستگیركراو بەم ڕێژەیە بەرزنەبووە

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت، 488 كارمەندی بواری میدیا لەئێستادا لەسەر ‏ئاستی جیهان دەستبەسەرن، كە ژمارەیەكی پێوانەییە، بەڵام لەمساڵدا 46 ڕۆژنامەنووس ‏كوژراون، كە كەمترینە بەدرێژایی 20 ساڵی ڕابردوو.‏

ڕێكخراوەكەی بەرگری لە مافەكانی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، هیچ كاتێك ژمارەی ‏ڕۆژنامەنووسانی دەستگیركراو بەم ڕێژەیە بەرزنەبووە لەوەتەی دەست بە نووسینی ‏ڕاپۆرتی ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور كراوە لە ساڵی 1995ــەوە.‏

ئاماژە بەوەشدەكات، ئەم زیادبوونە بێپێشینەیەی دەستبەسەركردن بەڕێژەی 20% لە تەنها ‏ساڵێكدا “بەشێوەیەكی سەرەكی لە سێ وڵاتەوەیە” كە میانمار، بیلاڕوسیا و چین-ن، كە ‏ئەمەی دواییان یاسای ئاسایشی نەتەوەیی، كە لە هۆنگ كۆنگ لە ساڵی 2020ــەوە ‏سەپاندوویەتی، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی زۆری ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی ‏دەستبەسەركراو لەو هەرێمە، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە باسیدەكات.‏

لەكاتێكدا پیاوان زۆرینەی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیركراو لە جیهاندا پێكدەهێنن، كە ‏‏(87.7%)ــە، بەڵام بیلاڕوسیا 17 ڕۆژنامەنووسی ژنی دەستگیركردووە، زیاتر لە ‏ڕۆژنامەنووسانی پیاو، كە 15 ڕۆژنامەنووسن.‏

ئەو پێنج وڵاتەی زۆرترین ڕۆژنامەنووسیان تا 1ی كانونی یەكەم دەستگیركردووە، بریتین ‏لە چین 127، میانمار 53، ڤێتنام 43، بیلاڕوسیا 32 و سعودیە 31.‏

ژمارەی ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی بواری میدیا كە لە ساڵی 2021دا كوژراون ‏كەمترین ژمارەی بەدرێژایی 20 ساڵ تۆماركردووە بە 46 كوژراو، وەك ئەوەی ‏ڕێكخراوەكە دەیڵێت.‏

بەپێی پەیامنێرانی بێسنوور كەمبوونەوەی ژمارەی كوژراوان لە ساڵی 2016وە بەهۆی ‏گۆڕینی ململانێ هەرێمایەتییەكانە لە عێراق، سوریا و یەمەن.‏

تائێستا مەكسیك و ئەفغانستان، لەمساڵدا، مەترسیدارترین دوو وڵاتن بۆ ڕۆژنامەنووسان، ‏تیایاندا 7 و 6 ڕۆژنامەنووس كوژراون، بەدوایاندا یەمەن و هیندستان دێن لە ڕیزبەندیی ‏سێیەم بە كوژرانی 4 ڕۆژنامەنووس لە هەر یەكێكیاندا.‏

پەیامنێرانی بێسنوور 65 حاڵەتی بارمتەگرتنی ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی بواری ‏میدیاشی لە جیهاندا تۆماركردووە، كە دووان زیاترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.‏

ڕوونیشیكردەوە، سەرجەم بەبارمتەگیراوان لە سێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، سوریا ‏‏(44 ڕۆژنامەنوس)، عێراق 11 و یەمەن 9، جگە لە ئۆلیڤیێ دۆبوا-ی ڕۆژنامەنووسی ‏فەرەنسی، كە لە نیسانی ڕابردووەوە لە مالی دەستبەسەرە.‏

بابەتی پێشتر

دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ په‌ڵكانه‌ دۆزرانه‌وه‌

بابەتی دواتر

گرفتی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار چارەسەر دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دووبەی: هەفتەی داهاتوو زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار لە فڕۆکەخانەکەوە یاخود بۆ فڕۆکەخانەکە گەشتدەکەن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن و ماڵئاوایی کردن لە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لەماوەی هەفتەی داهاتوودا،…
Total
0
Share