سبه‌ینێ یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى پێده‌درێت.. وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌

دواى نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌ و سبه‌ینێ مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كات.

ماوه‌ى 20 ڕۆژه‌ وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستى كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌مى فه‌رمانبه‌ران و تائێستا چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ڕۆژانه‌ش مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت یان چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، هۆكارى سستى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداده‌.

باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان دابه‌ش ده‌كرێت.

پێشتریش فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى وتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى عێراق پاره‌دار ( ته‌مویل) نه‌كراون 200 ملیار دیناره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌.

جه‌ختى له‌وه‌شكردبووه‌وه‌ تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

مه‌رجى نوێی سعودیه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى ڕێوڕه‌سمى عه‌مره‌

بابەتی دواتر

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه‌

تۆڕێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌. تۆڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێت، توركیا…
Total
0
Share