بومەلەرزەیەكی بەهێز لە ئیندۆنیسیا مەترسیی تسۆنامیی لێدەكرێت

ناوەندی هۆشداری لە شەپۆلەکانی تسونامیی زەریای هێمن ئاشکرایکرد، بومەلەرزەیەک ‏بەگوڕی 7.3 پلەی ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنیسیای هەژاندووە و هۆشداریی دەدات ‏لەوەی بومەلەرزەکە دەبێتەهۆی دروستبوونی شەپۆلی مەترسیدار.‏

ناوەندی هۆشداری لە شەپۆلەکانی تسونامیی زەریای هێمن دەڵێت، بومەلەرزەکە دەکرێت ‏ببێتە هۆی شەپۆلی تسونامیی مەترسیدار بەدرێژایی ئەو کەناراوانەی بەنزیکەی هەزار ‏کیلۆمەتر لە ناوەندی ڕوودانی بومەلەرزەکەوە دوورن.‏

هۆشداریشی داوە لەوەی، ئەو بومەلەرزەیە دەکرێت مەترسیی وەک شەپۆلی بەهێز و ‏ڕۆچوونی زەوی لێبکەوێتەوە.‏

لای خۆیەوە پەیمانگای جیۆفیزیایی ئەمریکی ڕایگەیاند، بومەلەرزەکە لە دووریی 100 ‏کیلۆمەتر لە باکووری شاری ماومیر و قوڵی 18.5 کیلۆمەتر لە دەریای فلۆریس ‏ڕوویداوە، بەڵام پەیمانگا ئەمریكییەكە گوڕەکەی بە 7.6 پلەی ڕێختەر داناوە.‏

ئیندۆنیسیا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی بومەلەرزە دەبێتەوە، بەهۆی ئەو هەڵکەوتە ‏جیۆگرافییەی هەیەتی لەسەر “پشتێنەی ئاگر”ی زەریای هێمن، کە ناوچەیەکی چالاکی ‏بومەلەرزەیە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی ئەنقەرە لەسەر كاریكاتێرەكەی ئەردۆغان لێكۆڵینەوەی یاسایی دەستپێكرد

بەهۆی ئەوەی كاریكارتێری لەسەر ئەردۆغان بڵاوكردەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کردەوە. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

نوێترین پەیامی ئیسرائیل لەبارەی کۆتاییهاتنی جەنگ

ئیسرائیل رایگەیاند، “مانەوەی هەتاهەتایی وڵاتەکەمان مسۆگەرە”. نووسینگەی بـ.ـنیامین نـ.ـاتانـ.ـیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیـ.ـسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو سەرۆک وەزیرانی ئیسـ.ـرائیل…
Total
0
Share