وەزارەتی پێشمەرگە: کامێرای حەراری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابینکرا

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە کامێرای حەراری “گەرمبین” بۆ سەرجەم لیوا و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابینکراوە و ڕاهێنانی لەسەرکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، کامێرای حەراری (گەرمبین) به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان دابەش کرا و لەلایەن ڕاهێنەری شارەزاوە ڕاهێنانی لەسەر کرا و ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12 – 12 – 2021 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لەوبارایەوە به‌ به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری شاره‌زا چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی کامێرای حەراری به‌گوێره‌ی وەرزه‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومانلێكراو ڕوون كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی کامێراکە‌ و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌ڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كرێنشینان: یانزە ساڵە نەتوانراوە زیاتر لە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دابەشبكرێن

كۆمەڵەی كرێنشینان رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2011ەوە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون تەواوبوون و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە نەتوانراوە دابەشبكرێن. بەرهەم…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share