ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.

ڕیاز حلفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له ‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند، عێراق هیچ هێڵێكی فڕۆكه‌وانی له‌گه‌ڵ وڵاتی باشووری ئه‌فریقا نییه‌ تا گه‌شته‌كان ڕابگرێت.

جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، له‌ داهاتوودا بڕیاری هاوشێوه‌ له‌باره‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان بەهۆی گۆڕاوى ئۆمیكرۆنەوە ده‌رناچێت.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى ته‌ندروستی باسی له‌وه‌شكرد، دۆخی عێراق له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆندا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌.

حلفی ڕوونیشیكرده‌وه‌‌، بنكه و تیمەكانی پێدانی ڤاكسین ڕۆژانه‌ له‌ چه‌ند كاتێكى جیاوازدا كارەكانیان دەكەن، له‌ ئێستاشدا ئاماده‌كاری بۆ پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بابەتی دواتر

بۆچی لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا گوڵی سپی بەکاردێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بۆ دەربازبوونی یەکجاری لە قەیرانی دارایی پێویستە پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە

لە کۆتاییەکانی هەموو ساڵێکی داراییدا، بابەتی نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق، دەبێتە پرسێکی گرنگ و جێگەی بایەخی میدیاکان،…
Total
0
Share