كازمی لە مەخموور پێشمەرگە و سوپای بەسەركردەوە

وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگەی هەرێم یاوەری كازمی بوون لەسەردانەكەی مەخموردا

مستەفا كازمی سەردانی مەخمووری كرد، پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانی بەسەركردەوە، وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان یاوەرییان كرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەسەردانێك گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی كۆبووەوە، دواتر سەردانی مەخمووری كرد.

لەسەردانەكەی كازمیدا، هەریەك لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە یاوەرییان دەكرد، جگە لەو شاندە فیدراڵییەی لە بەغدادەوە یاوەریی كازمییان كردبوو.

مستەفا كازمی لە مەخموور هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی عێراقی بەسەركردەوە.

سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ فراوانتربوونی هێرش و پەلامارەكانی داعش بۆسەر پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

بابەتی دواتر

كەركوك.. پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان بەرپاكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share