مالكی: ناڕازییەكان قایلبكەن دواتر حكومەت پێكبهێنن

نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا داوادەكات مافی ئەو لایەنانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین دەستەبەربكرێت و قایلبكرێن دواتر حكومەت پێكبهێنرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كردووە.

ڕاگەیەندراوی نووسینگەی مالكی دەڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە”.

ئاشكرایكردووە كە مالكی وتوویەتی پێویستە “لێكەوتەكانی قەیرانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەپێی یاسا چارەسەربكرێن و مافی لایەنە ناڕازییەكان بدرێتەوە بۆ ئەوەی دۆخەكە بگواسترێتەوە بۆ قۆناغی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی هەبێت”.

لەدوای هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی مانگی ڕابردووەوە، مالكی سەركردایەتیی ئەو لایەنە شیعییانە دەكات كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین و دەیانەوێت ژمارەی كورسییەكانیان نەكرێت بە پێوەر، بەڵكو بەپێی ئەو هێزەی هەیانە لە حكومەتدا پشكیان پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

نەوت ڕێژەیەكی تری نرخەكەی لەدەستدا

بابەتی دواتر

نیو تۆن حەبی هۆشبەر لە سوریا دەستیبەسەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share