پەرلەمان بە كارنامەی 11 ڕۆژ پێش ئێستا كۆدەبێتەوە و باسی دەرماڵەی خوێندكاران ‏ناكات

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، كارنامەی كۆبوونەوەكە 11 ڕۆژ لەمەوپێش ‏دانراوە و هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی دەرماڵەی خوێندكارانەوە ناكەن، لەگەڵ ئەوەی ‏نووسراوێك لەوبارەیەوە دراوە بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان.‏

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان، كە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە دانراوە، ‏لەسەر پرسی پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان، هەمواری ‏یاسای بزربووەکان و هەروەها کۆمپانیا ئەمنییەکان گفتوگۆ دەكرێت.‏

ماوەی چەند ڕۆژێكە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر شەقامەکانن بۆ داواکردنی ‏دەرماڵەکانیان، ئەگەرچی 48 واژوو لەناو پەرلەماندا کۆکراوەتەوە بۆ تایبەتکردنی ‏دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو کێشەیەی خوێندکاران، بەڵام سەرۆكایەتیی پەرلەمان تا ‏ئێستا وەڵامی داواكارییەكەی نەداوەتەوە.‏

فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكان واژوویان لەسەر داواكاریی گفتوگۆكردن لەبارەی ‏دەرماڵەی خوێندكاران نەكردووە.‏

کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیەیە:‏

May be an image of one or more people and text

بابەتی پێشتر

بەهۆی مەترسییە ئەمنی و تەندروستییەكان ئەمریكا ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی دەكات گەشتی ‏عێراق نەكەن

بابەتی دواتر

ڕاوێژكاری.. دروستكردنی كاریگەری یان تەنها مووچە وەرگرتن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share