به‌هۆی گارسۆنێكه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س مه‌ترسی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی جگه‌ر هه‌یه‌

كه‌ناڵێكى ئه‌مریكى ئاشكرایده‌كات له‌ ویلایه‌تى نیوجێرسی ئه‌مریكا به‌هۆی توشبوونى گارسۆنى قاوه‌خانه‌یه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ هه‌وكردنى جگه‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌دان كه‌س توشى ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوبن.

كه‌ناڵى سی ئێن ئێن، له‌زارى به‌رپرسانی ناوچه‌ی كامدن له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی ته‌ندروستی هه‌فتانه‌ بۆ گارسۆنێكی یه‌كێك له‌ قاوه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره‌ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری هه‌وكردنى جگه‌ره‌ له‌ جۆری A،ئه‌وه‌ش ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌ شاگرده‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌و میوانانه‌ دروستكردووه‌ كه‌ بۆماوه‌ ی زیاتر له‌ یه‌ك هه‌فته‌ سه‌ردانی ئه‌و قاوه‌خانه‌یه‌یان كردووه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و قاوه‌خانه‌یه‌یان داخستووه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ترسیان له‌ توشبونی هه‌زاران كه‌س هه‌یه‌ به‌و هه‌وكردنه‌‌ و مه‌ترسی توشبونی خودی خۆیان و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ ئارادایه‌.

بۆیه‌ به‌رپرسانى ته‌ندروستى داوایانكردووه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ ماوه‌ى 14 ڕۆژى ڕابردوودا سه‌ردانی ئه‌و قاوه‌خانه‌یه‌ی كردبێت، پێویسته‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان بكات”.

هه‌وكردنی جگه‌ر له‌ جۆری A بریتییه‌، له‌و ڤایرۆسه‌ی كه‌ توشی جگه‌ر ده‌بێت و كه‌سی نه‌خۆش ده‌خاته‌ حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره‌وه‌، له‌ڕێگه‌ی خواردن و ئاوی پیس و به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه‌.

س. روسیا الیوم

بابەتی پێشتر

دۆسیەی خاشقچی... پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵا: بە بەڵگەوە داوای خەرجکردنی دەرماڵەمان کردووە و وەزارەتی دارایی هۆکاری خەرجنەکردنی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
18
Share