زانیاری لەبارەی مووچەی ئەم مانگە بڵاوكرایەوە

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ‏دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ش له‌ واده‌ى خۆیدا دەبێت و بڕیاره‌ كۆتایی هه‌فته‌ ده‌ست ‏به ‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌م بكرێت. ‏

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم، به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچە و دابینکردنی ‏پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 25ی مانگ بە بێ ‏لێبڕین دەست به ‌دابه‌شكردنى مووچه‌ بكرێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ‏ده‌بێت مووچه‌ وه‌ربگرێت. ‏

باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌گه‌ر ئەم مانگە 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد لەوادەی خۆیدا بێت و ‏دوانه‌كه‌وێت، دابه‌شكردنى مووچه‌ وه‌كو مانگى ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كى سست ‏به‌ڕێوه‌ناچێت”، لەكاتێكدا چەند مانگێكە بەغداد درەنگتر لەكاتی خۆی پارەكە دەنێریت و ‏دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت.‏

بابەتی پێشتر

كه‌شناسی: سبه‌ینێ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ باران ده‌بارێت ‏

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ ئاكار: بە بەڵگەنامەی عوسمانییەكاندا دەزانیت كوردستان كوێیە‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێكی كورد لەكاتی راوەماسیدا لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا. پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەنجێکی…
Total
0
Share