هەواڵێک لەسەر ئەدهەم بارزانی هۆکاری داخستنی میدیایەکی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بووە

دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە داخستنی “گاڤ نیوز” کە میدیایەکی نزیک لە نێچیرڤان بارزانییە لە دهۆک، سەرچاوەیەک لە میدیاکەوە بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ئەدهەم بارزانی بە یەکێک لە هۆکارەکانی داخستنەکە دەزانێت.

دوای چەند ڕۆژێک لە داخستنی “گاڤ نیوز” ئەو هەواڵەی کە لەسەر ئەدهەم بارزانی کرابوو، لەناو پەڕەی سەرەکیی میدیاکە لە فەیسبووک سڕدرایەوە.

لە هەواڵەکەدا ئەدهەم بارزانی، لەسەر کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات قسەیکردبوو، ڕایگەیاندبوو، “داهاتوویەکی خراپ چاوەڕێمان دەکات”.

ئەمڕۆ زیاتر لە هەفتەیەک تێپەردەبێت لەسەر داخستنی دەزگای میدیایی گاڤ نیوز، سەرچاوەیەک لە ناو دەزگاکەش بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەوان نازانن کەی ڕێگە بە کاركردنیان دەدەن.

لەبارەی هۆکاری داخستنی دەزگاکە، ئەو سەرچاوەیە وتی، زۆر هۆکار هەن و شێوازی کاركردنیان بەدڵی هەندێک بەرپرسی دهۆک نەبووە و دابەزاندنی نووسینێکی ئەدهەم بارزانیش لە پەیچەکەدا یەکێک لەو هوکارانەیە.

دەزگای میدیایی گاڤ نیوز بۆ ماوەی ساڵێک و مانگێکە لە هەموو پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا پەخشی خۆی دەکات و ناوەندەکەی لە دهۆکە و گرنگی بە ڕووداوەکانی بادینان دەدات.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی یاریی لوتکەی لە لیستەر سیتی بردەوە

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى بازرگانى 100 ملیار دینار بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رجده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قوربانیکردن جەند بڕیارێک دەرکران

قائیمقامیەتی سلێمانی چەند بڕیارێکی بۆ قوربانیکردن دەرکرد. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share