وەزیری بەرگریی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردووەتەوە.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە لە بەحرەین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی وەک شەڕی دژی داعش و ڕێککەوتنی شەنگال و دیالۆگی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و دووپاتیشیکردەوە کە ئەمریکا، بەردەوامدەبێت لە پشتگيریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای کردووە و جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەبوونی هاوئاهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردووەتەوە .

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، دایەلۆگی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە كەركوك بەردەوام
لایەنێك “موزایەدەی سیاسی بە خوێنی گەنجی شارەكەوە دەكات”

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی كەركوك بەردەوامە، خۆپیشاندەران ناڕەزایی لەبارەی تێكدانی دۆخی شارەكە بۆ مەرامی سیاسی دەردەبڕن و دەڵێن، لایەنێكی سیاسی…
Total
0
Share