کاوە عەلی: پێشبینی دەکرێت لە مانگی پێنجدا پرۆژەی رووناکی لە هەڵەبجە جێبەجێبکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری رایگەیاند، رەچاوی بارودۆخی دارایی هاولاتییان نەکراوە.

کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تێبینیمان لەسەر پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری (رووناکی) هەیە، چونکە وەزارەتی کارەبا ئامادەی نەکردووە و ئاگاداری وردەکارییەکەی نییە.

وتیشی، “پێشبینی دەکرێت لە مانگی پێنجدا (ئادار) پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری، لە پارێزگای هەڵەبجەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەرێمی کوردستاندا تێچووی یەک کیلۆوات کارەبا 40 دینارە، بەڵام حکومەتی هەرێم بە 150 دینار بە هاوڵاتییانی دەفرۆشێت، هەربۆیە پێویستە لە دیاریکردنی نرخی کارەبای پڕۆژەکەدا رەچاوی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان بکرێت، چونکە رەچاوی بارودۆخی هاولاتییانی تێدانەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، زیادکردنی نرخی کارەبا، پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتە، بەتایبەت رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2021ـی وەزارەتی کارەبایە، کە تایبەتە بە جێگیرکردنی نرخی کارەبا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر هێرشەکانی بۆسەر سنوری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر ڕاگەیاندنی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بۆ سەر…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگەكانی شەش و دواتر نامێنێت

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگی…
Total
0
Share