توێژینەوەیەک: ژنانی دووگیان بە منداڵی کچ بەرگرییان بۆ کۆرۆنا زیاترە بەراورد بە منداڵی کوڕ

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ئەو ژنانەی دووگیان بوون بە منداڵی کوڕ و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە بەراورد بەو دایکانەی کۆرپەکانیان کچ بوون.

توێژینەوەکە دەریدەخات ئەو ژنانەی دووگیانن و تووشی کۆرۆنا دەبن مەترسیی مانەوەیان لە بەشی چاودێریی چڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیان بە مردن سێ هێندەی ژنانی ئاسایی زیاترە، هەروەها ژنانی دووگیان بە منداڵی کوڕ مەترسییەکانیان زیاترە بەراورد بەوانەی دووگیانن بە منداڵی کچ.

بەپێی توێژینەوەکە دایکانی دووگیان بە منداڵی کوڕ لەکاتی تووشبوونیان بە کۆرۆنا ئەگەری لەدایکبوونی منداڵەکانیان بە پارێزراوی کەمترە وەک لە کۆرپەی کچ.

ئەندریە ئیدلۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی هارڤارد و پسپۆڕی پزیشکیی دایک و کۆرپەلە دەڵێت، زیادبوونی بەشێک لە پرۆتینەکانی پەیوەست بە زیادکردنی بەرگریی جەستە یارمەتیدەردەبێت بۆئەوەی کۆرپەلە لە منداڵدانی دایکدا تووشی کۆرۆنا نەبێت، بەڵام ئەو هەوکردنانەی لە ئەنجامی ڤایرۆسەکەوە دروستدەبن مەترسیی مردنی کۆرپەلەی کوڕ زیاتر دەکەن.

جەختیشیکردووەتەوە، “ڕەگەزی کۆرپەلە کاریگەریی هەیە لەسەر توانای دایک بۆ دروستکردنی بەرگریی دژی کۆرۆنا”.

لە توێژینەوەکەدا 68 ژنی دووگیان بەشدارییان کردووە، لەو ژمارەیە 38ـیان ژنانی دووگیان بوون کە تووشی کۆرۆنا بوون و 30 ژنیان دووگیانبوون و تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون، لەکۆی ئەو بەشداربووانە نیوەیان کۆرپەلەکانیان کوڕ و نیوەیان کچ بوون.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یاریی بەهێز هەیە.. خشتەی ڕكابەرییەكان ببینە

بابەتی دواتر

هەسارۆچكەیەك بەنزیك زەویدا تێپەڕی و خەریكبوو بەریبكەوێت بەبێ ئەوەی زانایان هەستی پێبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share