بەنزینەكەی بەغداد گەیشتە سلێمانی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد ئەمڕۆ جارێكی دیكە گەیشتەوە سلێمانی.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەنزینەكەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەسەر داوای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەنزینەكە ڕەوانەی سلێمانی كراوەتەوە”.

وتیشی، بەنزینەكەی بەغداد بەهەمانشێوەی پێشوو بە نرخی 690 دینار بەسەر شۆفێراندا دابەشدەكرێت و لە 10 بەنزینخانەی شارەكە دەستدەكەون.

ماوەیەكە نرخی بەنزین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ 900 دینار و موحەسەن بۆ هەزار دینار هەروەها سوپەر بۆ هەزار و 50 تا هەزار و 100 دینار بەرزبووەوە، ئەوەش نیگەرانیی شۆفێرانی لێكەوتەوە و چەند جارێك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

پسووڵەکەی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی وەزارەتی پیشەسازیشی هێنایەدەنگ

بابەتی دواتر

ئایا سۆلشایەر لە راهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد دەردەكرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
Total
0
Share