سەردانەكەی كازمی بۆ ئەمریكا.. گفتوگۆی ستراتیژی یان لێكتێگەیشتنی ئابوری

لەكاتێكدا چاوەكان ڕوو لە واشنتن بوون لەدوای ئەوەی فڕۆكەی وەفدی عێراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران لێی نیشتەوە لەپێناو زانینی ئەنجامەكانی قۆناغی دووەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات و بەتایبەتیش دۆسیەی بوونی سەربازی ئەمریكا، بەڵام وەفدی هەردوولا لە دیدار و لێدوانەكانیاندا بۆ ڕۆژنامەنووسان گرنگییان بە لایەنی ئابوری دا بەبێ تیشك خستنەسەر كشانەوە یان نەكشانەوەی سەربازان.

ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی هێرشەكان بۆ سەر بنكە و مۆڵگەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، وەك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و سەربازگەی هاوبەشی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان و كاروانە لۆجیستییە سەربازییەكان، كە بە زۆرترین ڕێژەی بە ئامانجگرتن دادەنرێت لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

بەپێی چاودێران هێرشە نیمچە ڕۆژانەكان و ئاماژەكانی سایتەكانی نزیك لە گروپە چەكدارەكان ئەوە نیشاندەدەن كە مەبەست لێیان گەیاندنی پەیامی فشاری بەرهەڵسكارانی بوونی ئەمریكایە لە عێراق بە كازمی بەمەستی یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە لەمیانەی سەركردانەكەیدا بۆ واشنتن.

پێشبینیەكی چاوەڕوان نەكراو

لە یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەنوسی نێوان فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ مایك پۆمپیۆ،ی هاوتا ئەمریكییەكەی ئەوەی دووەمیان ڕەتیكردەوە هیچ لێدوانێك لەبارەی خشتەی كشانەوە لە عێراق یان زانیاری بدات لەبارەی ژمارەی ئەو سەربازانەی لە عێراق ماونەتەوە. داواشیكرد جەخت لەسەر هاوبەشی ئابوری بكرێتەوە لەجیاتی چاوخستنەسەر ئەو دۆسیەیە.

دواتر لە كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی عێراق، ترەمپ وتی، وڵاتەكەی ژمارەیەكی دیاریكراوی سەربازی لە عێراق هەیە، چاویشی لەسەر ئەو ڕۆژەیە كە عێراق پێویستی بە هێزەكانیان نەبێت.

ترەمپ دەستەواژەكەی خۆی دووبارەكردەوە لەوەی ناردنی هێزی سەربازی بۆ عێراق هەڵەیەكی گەورەبوو و وتی، “بەخێرایی لەماوەی سێ ساڵدا دەكشێینەوە، كشانەوە ئاسان نییە”.

لەو چوارچێوەیەدا محەمەد كەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی سادقون لێدوانەكانی ترەمپ-ی بە “پێچەوانەی یەكتر” ناوبرد لەنێوان “كشانەوەی خێرا و ماوەی سێ ساڵدا” و وتی، “لایەنی ئەمریكی دەیەوێت كۆنتڕۆڵی ئەو بڕیارە بكات و دەیەوێت پێشێلی بڕیاری پەرلەمان بكات دەربارەی چوونە دەرەوەی هێزە بیانیەكان”.

دەبێت لایەنی عێراقی ماوەكە و پێویستییەكانی بە بوونی ئەو هێزانە دیاری بكات، وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە باسیدەكات و ئاماژەیدا، كازمی بەڕوونی باسی لەوەكرد كە پێویستمان بە هێزی شەڕكەر نییە بۆ كۆتایی هێنان بە داعش.

لە هەمان كاتدا هەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بە “نابەرپرسیارانە” ناوبرد و وەڵامنەدانەوەی هێرشەكانی توركیاش بە بەڵگەیەكی ڕوونی بیانوی بوونی هێزەكانی ئەمریكا “لەپێناو پارێزگاری لە خاك و سەروەری عێراق ناوبرد”.

ترەمپ لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەكە وتی، “هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق هەن بۆ هاریكاری لەكاتێكدا ئێران هەر هەنگاوێك بگرێتەبەر”.

ماوەیەكی درێژ

دەبوو بنەڕەتی سەردانەكە جەختكردنەوە بووایە لەسەر وادە گونجاوەكان، وەك ئەوەی پەرلەمانتارەكەی سادقون ئاماژەی پێدەدات.

“بەڵام ئەو ماوەیەی ترەمپ دیاریكرد دواخستن و بیانووە بۆ مانەوەی هێزەكانیان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل، لەكاتێكدا پێویستە لایەنی عێراقی وادەی دیاریكراو و پێویستییەكانی دیاریبكات”.

وادە “درێژەكە” كە لەلایەن ترەمپ-ەوە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان ئاماژەی پێدا نەبووە مایەی ڕەزامەندی لایەنە سیاسیە بەرهەڵسكارەكان و بەجۆرێك لە پاشەكشە و پشتگوێخستنی دۆسیەكە ناوی دەبەن وەك ئەوەی فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح باسیدەكات و ئاشكرایكرد كە “هەڵوێستی پەرلەمان دەربارەی گفتوگۆی ستراتیژی لەپاش كۆتایی هاتنی پشووی وەرزی یاسادانان دەبێت”.

لای خۆیەوە ناسر توركی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی (سه‌نه‌د) هەڵوێستی هەندێك لە لایەنە سیاسیەكان بەرامبەر بە ئەمریكا بە لاواز ناودەبات.

سەرەتای ئەمساڵ دوابەدوای كوشتنی هەریەك لە قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، سەرۆكی پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە بەغداد، پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی پەسەندكرد كە تیایدا حكومەت ناچاردەكات بە وەدەرنانی سەرجەم هێزە بیانیەكان لە وڵات.

وەڵامی سەربازی یان سیاسی؟

پاش ئاماژە كورتەكەی ئەمریكا دەربارەی دۆسیەی بوونی سەربازی، سەكۆ میدیایی و تەلەفزیۆنەكانی نزیك لە هێزە سیاسیە خاوەن باڵە سەربازییەكان ڕاگەیەندراوێكیان لەژێر ناوی گروپه‌كانى بەرگریی عێراقی بڵاوكردەوە و تیایدا “سەرسوڕمانی” خۆی دەربارەی جێبەجێنەكردنی بڕیاری وەدەرنانی “هێزە داگیركەرەكان” نیشاندا.

نەك تەنها ئەوەندە بەڵكو هەڕەشەی ئەوەشدەكەن كە، “ئەگەر ڕێككەوتن لەسەر كشانەوە نەكرێت مافی ئەوەمان هەیە ڕوو لە بارگرژی و بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بكەین”.

په‌نابردنه‌به‌ر زمانى هه‌ڕەشە تەنها لەلایەن ئەو گروپانەوە نەبوو، بەڵكو هەندێك لە پەرلەمانتارانیش هەمان هەڵوێست دووبارە دەكەنەوە

ئەم “خۆ بێبەریكردنە” لەلایەن حكومەتەكەی كازمییەوە دەربارەی جێبەجێكردنی بەڵێننامەكانی سەبارەت بە وەدەرنانی هێزە بیانیەكان “هیچ لەبەردەم گەلدا ناهێڵێتەوە جگە لە ڕووبەڕووبونەوەی داگیركاری” وەك ئەوەی موختار موسەوی، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی فەتح دەیڵێت.

پێچەوانەی ئەو بۆچوونانە بەشێك لە پەرلەمانتاران پێیانوایە كە پێویستە كۆمەڵێك ڕێوشوێن بگیرێتەبەر و پێشتر گوێ لە كازمی و وەفدەكەی یاوەری بگیرێت دەربارەی ئەنجامی سەردانەكەیان.

محەمەد كەریم، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادقون وتی، “سەرچاوەی ڕووبەڕووبونەوەكانمان سیاسیە لەڕێی گفتوگۆ لەگەڵ كازمی و گوێبیستنی دەربارەی ئەنجامی سەردانەكەی و دواتر چوونە قۆناغی دووەم بۆ دیاریكردنی پێویستییەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكان و وادە خوازراوەكان دەربارەی كشانەوە و پاشانیش هەنگاوی تر لە وتوێژ لەگەڵ لایەنی ئەمریكی دەربارەی پێویستی چوونە دەرەوەی هێزەكانیان بەخێراترین كات”.

وەك ئەوەی بەشێك بوبێت لە گفتوگۆكانی ئەمریكا و عێراق لە 23ی ئاب هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كشانەوەی خۆی لە سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغداد راگەیاند كە پێشتر یەكێك بوو لەو ناوچانەی بەردەوام لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە بە كاتیۆشا دەكرایە ئامانج.

هاوبەشی ئابوری یان كۆنتڕۆڵكردن؟

بەر لە گەڕانەوەكەی بۆ بەغداد كازمی جەختیكردەوە لەسەر پێویستی مامەڵە لەگەڵ بڕیارەكە بەپێی بنەمای سەروەری خاك و ڕەتیشیكردەوە هەماهەنگی نێوان بەغداد و واشنتۆن تەنها لە لایەنی ئەمنی و سەربازی كورت بكرێتەوە، بەڵكو بە وتەی ئەو بوارەكانی تری وەك “ئاوەدانكردنەوەی عێراق و بونیاتنانی هاوبەشی ئابوری لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان”یش دەگرێتەوە.

لەكاتێكدا وڵات بەدەست قەیرانی ئابوری دەناڵێنێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان لە ئاكامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و، پەنابردنی حكومەت بۆ قەرزكردن، شارەزایان پێیانوایە كە چاوپێكەوتنەكەی كازمی لەگەڵ كریستالینا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رەنگە تێڕوانینی سندوقی دراو بگۆڕێت دوای ئەوەی بەمدواییە رەتیكردەوە قەرز بەبڕی پێنج ملیار دۆلار بداتە عێراق، بەبێ چاكسازی ئابوری بنەڕەتی و تەواوەتی و بە چاودێری دامەزراوە نێودەوڵەتییە متمانەپێكراوەكان.

لای خۆیەوە ڕەنا خالد، سەرۆكی جێبەجێكار و سەرۆكی توێژەران لە مونتەدای دروستكردنی ئۆتۆمبێل دیدارەكەی بە گرنگترین دیدار لەناو كۆی دیدارەكانی كازمی لە واشنتۆن ناوبرد.

بابەتی پێشتر

کورد و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

بابەتی دواتر

ڤیتامینێك دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەكانی شێرپەنجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share