ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی دواخست

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەركەوتوو نەبوو لە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 و یەكلاكردنەوەی بۆ سبەی دواخست.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 19ی كانونی یەكەم كۆبوونەوەیەكی نائاسایی تایبەت بە تاوتوێكردن و پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ئەنجامدا، بەمەبەستی پەسەندكردنی و دواتر ڕەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانییوە دەنگ لەسەر پرۆژەكە بدات و كۆبوونەوەكەی بۆ سبەی دواخستووە.

سەرچاوەیەكی حكومیی ئاگادار ئاماژەی بەوەكرد كە ئەنجومەنی وەزیران دەیەوێت گۆڕانكاری لە چەند بەندێكی پرۆژەكەدا بكات، بەهۆی ترسی ئەگەری ڕەتكردنەوەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، دوای ئەو مشتومڕەی بەهۆی دزەكردنی رەشنوسی پرۆژەكەوە هاتە ئاراوە، وەك ئەوەی لە میدیا عێراقییەكاندا هاتووە.

دزەكردنی ڕەشنوسی پرۆژەكە بۆ نێو میدیا ناڕەزایی لە نێوەندی سیاسی و میللی عێراق لێكەوتەوە، بەتایبەت بەهۆی دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی.

هەر بەهۆی ئەو دزەپێكردنە و دەنگۆكانەوە ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دیناری عێراقی ناجێگیرە، جگە لەوەی بەشێكی بەهاكەی لەدەستداوە و بەهۆیەوە 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتووەتە سەروو 130 هەزار دیناری عێراقی كە بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو دۆخی لەو جۆرە ڕوبەرووی دینار نەبووەتەوە.

بەپێی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجە، “حسابكردنی داهاتی پێشبینیكراو لە نەوتی هەناردەكراوی عێراق دەبێت كە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 42 دۆلار دانراوە، ڕۆژانەش 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت كە لەنێویدا 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی تێدایە”.

لەو ڕەشنوسەدا كە وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، لە مادەی دوودا هاتووە، بودجەی گشتیی وڵات پشت دەبەستێت بە پارەداركردن لە ڕێی دوو ڕەگەزەوە كە بریتین لە “داهاتی نەوتی و داهاتی نانەوتی، قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكان”.

پەیوەندیدار: ڕەشنوسی بودجەی عێراق.. پشكی هەرێم و پابەندییەكانی

بابەتی پێشتر

ئەم چایە بخۆ و بە گەنجى بمێنەرەوە

بابەتی دواتر

ترەمپ دەیەوێت ژمارەیەک بڕیاری لێخۆشبوون دەربکات کە ئەندامانی خێزانەکەی بگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران و سێ چەكداریان برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان، بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی…
Total
0
Share