ئەلیسا دەنگۆیەك لەبارەی كۆنسێرتەكەی بەغداد ڕەتدەكاتەوە

ئەلیسا

ئەلیسا ڕەتیدەكاتەوە لەو كۆنسێرتەدا كە لە بەغداد ئەنجامیدا جلوبەرگی گولـلەنەبڕی پۆشیبێت.

ئێوارەی هەینی ڕابردوو 22ی تشرینی یەكەم ئەلیسا، هونەرمەندی ناسراوی عەرەب لە شاری یاریی (سەندیباد لاند) لە بەغداد كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجامدا، بەڵام دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە لەمیانەی كۆنسێرتەكەدا وەك هەوڵێكی خۆپارێزی جلوبەرگی گولـلەنەبڕی پۆشیوە.

لە وەڵامدا ئەلیسا لە تویتێكدا ئەو دەنگۆیەی ڕەتكردەوە و بە ناڕاست ناویبرد و دەڵێت، “سەردانەكەم بۆ بەغداد سەردان بووە بۆ نێو كەس و خەڵكی خۆم و كەسانێك خۆشمدەوێن و خۆشیاندەوێم”.

ڕوونیشیدەكاتەوە، هاوشێوەی هەر وڵاتێكی دیكە تیمێكی ئەمنی لە چواردەور بووە و دۆخەكە تا ئەوپەڕی ئاسایش بووە.

پێشتریش لە 24ی حوزەیرانی ڕابردوو ئەلیسا كۆنسێرتێكی هاوشێوەی لە هەولێر ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share