عێراق بە پلانێك دەیەوێت لە پێنج ساڵدا 50 هەزار مێگاوات كارەبا زیادبكات

پرسی كارەبا و خەرجییەكانی بەردەوام پرسێكی ئاڵۆزبووە

وەزارەتی کارەبای عێراق پلانێكی پێنج ساڵەی داناوە و بەنیازە لەو ماوەیەدا بەرهەمهێنانی كارەبا 50 هەزار مێگاوات زیادبكات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، پلانێكی چەند هەنگاویی وەزارەتەكەی ئاشكراكرد، كە خۆی لە پلانی كورتمەودا، مامناوەند و درێژمەودا دەبینێتەوە.

لەئێستادا عێراق 19 ھەزار میگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنێت، بەڵام بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی كارەبا، پلانە نوێكە 50 هەزار مێگاواتی دیكە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا زیاددەكات.

لەئێستادا عێراق پێویستی بە 30 هەزار مێگاوات كارەبایە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی، بە هاوڵاتی و دامەزراوە گشتییەكان و كارگەكانەوە، بەڵام تەنها توانای بەرهەمهێنانی 19 هەزار مێگاواتی هەیە.

لە ساڵانی ڕابردوودا عێراق بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشتی بە كڕینی گازی ئێرانی بەستبوو، بەڵام لەئێستادا پلانی بەستنەوەی كارەبای عێراق بە وڵاتانی كەنداوەوە لەكۆتاییدایە.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، عادل كەریم، وەزیری كارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەستنەوەی هێڵی كارەبا لەگەڵ كەنداو و ئوردن تەواوكراوە، بەستنەوەی هێڵی عێراق-ئێران بەردەوامە و بەستنەوەی هێڵەكانی كارەباش لەگەڵ توركیا تەواوبووە و تەنها كارپێكردنی هێڵەكە ماوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لەسەر زاری عادل كەریم ئەوەشی ئاشكراكردووە، ڕێوشوێنە ڕۆتینییەكان هێڵی كەنداوی دواخستووە، كە خۆی دەبینێتەوە لە دیاریكردنی نرخدا.

بەوتەی ئەو، ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر نرخێكی دادپەروەرانە لەنێوان هەردوولا، كاركردن بەو هێڵە دەستپێدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەستیپێکرد. چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی…
Total
0
Share