وێنە.. ڕۆچوونی زەوی.. “بۆمبێکی تەوقیتکراو” لە ئێران

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕۆچوونی زەوی لە ئێران، بە یەکێک لە مەترسییە گەورەکان بۆسەر شارەکان دانراوە و بەپێی هۆشداریی دامەزراوەی جیۆلۆجی ئێران، “ڕۆچوونی زەوی گەیشتووەتە بناگوێی تاران”.

ڕێکخراوەکانی زەویناسی لە ئێران، هۆشداری دەدەن، بەهۆی بەردەوامی ڕۆچوونی زەوی، ئەگەری هەیە ڕۆچوونەکە بگاتە فڕۆکەخانەکان و هێڵە ئاسنینەکان، کە ئەوە زیانێکی گەورەتر لە ئابوریی وڵات دەدات و مەترسیشە بۆسەر گەشتیارانی ئەو دوو هۆکاری گواستنەوەیە.

ڕەزا شەهبازی، بەرپرسی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە مەترسییەکانی زەوی ڕایگەیاندووە، “گەشەی چاڵ و درزەکانی زەوییەکانی ئێران و نزیک تاران بە دۆخی مەترسیدار گەیشتووە و لە شارێکی وەک تاراندا زەوی ڕۆبچێت زیانی گەورەتر لە خەڵک و ئابوریی وڵات دەدات تا شوێنەکانی دیکە”.

ئەو بەرپرسەی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە مەترسییەکانی زەوی ئاشکرایکردووە، “ئێستا ڕۆچوونی زەوی یەکێکە لە هەڕەشەکانی سەر ئێران، چونکە بەوشێوەیە بەردەوامبێت زیانی گەورە بە ئابوریی وڵات و سروشتی ئێران دەگەیەنێت”.

دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە ئاسمانەوە لەسەر ڕۆچوونەکانی نزیک تاران، خەڵک پێیانوایە ڕۆچوونی زەوی بۆمبێکی تەوقیتکراوە کە ئەگەری هەیە لەهەر کاتێکدا بێت بە خەڵکی ئێراندا بتەقێتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەی ناوەندە جیۆلۆجییەکان، ئەگەری بەهێز بۆ ڕۆچوونی زەوی لە ئێران، هەڵكەندنی ژمارەیەكی زۆری بیری ئاو و هۆکاری وشکەساڵی و دەرهێنانی بەرهەمە نەوتییەکانە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان هەڕەشەی دەركردنی باڵیۆزی 10 وڵات دەكات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆچوونی خۆی لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share