ئیسرائیل دامەزراوەیەكی سەربازی لەسەر سنوورەكانی لوبنان دەكاتەوە

سوای ئسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، دامەزراوەیەكی مەشقی سەربازی لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ لوبنان دا كردووەتەوە.

لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی دامەزراوەكەدا كە فەرماندە سەربازییە باڵاكانی ئیسرائیل ئامادەیبوون، جەنەراڵ- ئەمیر بەرعەم، فەرماندەی فەرماندەیی باكوور لە سوپای ئیسرائیل وتی، “دامەزراوەكە بە پلانێكی ورد دروستكراوە و هاوشێوەی گوندێكی لوبنانییە، پشت بە قووڵایی هەواڵگیری و تێگەیشتنی مەیدانی لە خاكی دوژمن دەبەستێت.”

سوپای لوبنان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە مەبەست لە كردنەوەی دامەزراوەكە، ڕوبەڕوبوونەوەی حزبوڵای لوبنان و سەركەوتنە بەسەریدا.

ئەو دامەزراوە سەربازییەی سوپای ئیسرائیل، تەنها 300 مەتر لە سنووری لوبنان-ـەوە دوورە.

بابەتی پێشتر

دۆخی تەندروستیی نەجمەدین كەریم ناجێگیرە

بابەتی دواتر

وەزیری پێشمەرگە داوای ڕاگرتنی ‘تەعریب’ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: هه‌ندێك تێوه‌گلاومان ده‌ستگیر كرد به‌دوای ئه‌وانی تریشه‌وه‌ین

كازمی ڕایگه‌یاند، دەستدرێژیكردنە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌، هەندێ تێوەگلاویان دەستیگركردووه‌، بەدوای ئەوانیتریشەوەن. له‌…
Total
0
Share