دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز خێمەیان هەڵدا

بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەر یەك خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئەنجامدرا، لە بەغداد خۆپیشاندەران چوونە نزیك ناوچەی سەوز و خێمەیان هەڵدا.

جگە لە ناوچەی سەوزی بەغداد، لە هەریەك لە پارێزگاكانی بەسڕە و سەڵاحەدین خۆپیشاندان ئەنجامدرا و خۆپیشاندەرانی سەڵاحەدین چوونە بەردەم بارەگای كۆمسیۆن و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەربڕی.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، زۆربەی لایەنە شیعییەكان ناڕەزایی خۆیان لە ئەنجامە بەراییەكان ڕاگەیاند و ئەو ئەنجامانە ڕەتدەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
Total
0
Share