هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

ئاڵای عێراق و ئێران لە نزیك یەكێك لە شوینە ئاینییەكان

سەرۆكی ڕێكخراوی حەج و زیارەتی ئێرانی دەرچوونی فەرمی هەڵگرتنی ڤیزای لەنێوان ئێران و عێراق ئاشكراكرد.

عەلی ڕەزا ڕەشیدیان، سەرۆكی ڕێكخراوی حەج و زیارەتی ئێرانی ڕایگەیاند، هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵات تەنها لە فڕۆكەخانەكاندا دەبێت.

وتیشی، “بەدواداچوونەكانیان بۆ ناردنی كاروانی زیارەتكاران بۆ شوێنە پیرۆزەكان بەردەوامە”.

میدیاكانی ئێران لە زاری ڕەشیدیان ئەوەشی خستەڕوو، ئێران داوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كردووە بۆ ناردنی هەزار زیارەتكاری ڕۆژانە بۆ عێراق و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكەن.

لە 12ی ئەیلولی ڕابردوو، پاش سەردانێكی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاران ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، “سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵگرتنی ڤیزای چوونە ناوەوەی بۆ عێراق و ئێران پێڕاگەیاندم، هەروەك ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر زیادكردنی پشكی ئێران دەربارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن”.

بابەتی پێشتر

سعودییەکانی نیوکاسڵ داوای سێ یاریزانی بەرشلۆنەیان کردووە

بابەتی دواتر

گەنجە كوردەكانی كەركوك ئازادكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەهۆی نەورۆزەوە پشووە. لە راگەیەندراوێکدا ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share