×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

حكومەتی عێراق نووسینگە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كوردانی ئێزدی دەكاتەوە

2020-09-21
كۆبوونەوەی وەزیری ناوخۆی عێراق و شاندی كوردانی ئێزدی
فۆتۆ: ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئێستا - عێراق
ئێستا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەیەك نووسینگە دەكاتەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی كوردانی ئێزدی.

لیوا خالد محەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلول لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ "تۆڕی میدیایی ئێستا" ڕایگەیاند، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ ژمارەیەك لە كچانی ڕزگاركراوی ئێزدی دا لە بارەگای وەزارەت لە بەغداد كۆبووەتەوە.

وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كێشەكانی كوردانی ئێزدی چارەسەربكرێن، چونكە زۆرینەی ئێزدییەكان سەرباری ئەوەی لە وڵاتاندا مافی پەنابەرێتییان پێدراوە، حەزدەكەن لە وڵات و زێدی خۆیاندا ژیان بەسەر ببەن.

وتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە بە كردنەوەی ژمارەیەك نووسینگە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكانی ئێزدییەكان. هەروەها چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتییانی ئێزدی لەڕووی ناسنامە و كاروبارەكانی تری پەیوەست بە دەرهێنانی بەڵگەنامە، بەتایبەت بەڵگەنامە و پێناس بۆ منداڵان.

لەدوای داگیركردنی شەنگال لەلایەن تێرۆرستانی داعش و ڕفاندنی هاوڵاتیانی كوردی ئێزدی، بەشێك لەو هاوڵاتییانە بەڵگەنامە و پێناس و ڕەگەزنامەكانیان لەدەستداون. بەهۆی خاپووربوونی زۆر شوێنی شنگال لە ئەنجامی شەڕی دژ بە داعش و دواتر ڕزگاركردنەوەیدا، بەشێك لە فەرمانگەكان لەناوچوون و بەوەش زۆرێك لە بەڵگەنامەكانی هاوڵاتییان فەوتان.



‌ئێستا