×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئەردۆغان ڕەخنە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان دەگرێت

2020-09-21
سەرۆككۆماری توركیا
فۆتۆ: AA
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
سەرۆكکۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلول، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، پێویستە چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكکۆماری تورکیا بە بۆنەی 75ەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، "سیستمی نەتەوەیەکگرتووەکان نە لە ڕێگریکردن لە شەڕ و پێکدادانەکان نە لە کۆتاییھێنان بەو شەڕ و پێکدادانانەی کە دەستیانپێکردووە، کاریگەری ھەیە".

ئەردۆغان باسی لە پێکھاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و وتی، "پێکھاتەی ئەنجومەنێک کە چارەنوسی 7 ملیار کەسی خستووەتە بەر بەزەیی پێنج وڵات، دادپەروەر نییە و بەردەوامیش نابێت".

سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بە ئەنجامدانی چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد و ئاماژەی بەوەكرد، "بەرلەوەی سیستمی نەتەوەیەکگرتووەکان دووبارە کاریگەر بکرێت، پێویستە بەرلە ھەموو شتێک چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایش بکەین".

"پێکھاتەی ئەنجومەنێکی دیموکرات، شەفاف، کاریگەر، دادپەروەر و مایەی لێپرسینەوە، بەدەر لە بژاردە بووەتە پێویستییەک بۆ مرۆڤایەتی"، ئەردۆغان وای وتووە.

سەرۆككۆماری داوای كرد پایتەختی وڵاتەكەی بكرێت بە بنكەی نەتەوەیەكگرتووەكان وتیشی، "گۆڕینی ئیستەنبوڵ وەک خاڵی پێکگەیشتنی کیشوەرەکان بۆ ناوەندی نەتەوەیەکگرتووەکان، ھاوکار دەبێت لە ھەوڵەکانی سەقامگیری و ئاشتی جیھانی".



‌ئێستا