×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئەڵمانییەکان خۆپیشاندان دەکەن تا وڵاتەکەیان کۆچبەران وەربگرێت

2020-09-21
ئەڵمانییەک بۆ پشتگیری کۆچبەران دروشمێکی بەرزکردوەتەوە
فۆتۆ: DW
ئێستا - جیهان
ئێستا
دۆخی پەنابەران لە وڵاتی یۆنان تادێت خراپتر دەبێت و بەهۆی زۆری کۆچبەرانەوە لە کەمپەکان و گواستنەوەی هەزاران کەس لە کەمپێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە وایکرد هەندێک لە ئەڵمانییەکان لە بەرلین و میونشن خۆپیشاندان بکەن بۆ وەگرتنی بەشێک لە پەنابەران.

ئەگەرچی ئەڵمانیا ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر وەرگرتنی هەزار و 500پەنابەر بە کۆمەڵێک مەرج، بەڵام ئەڵمانییەکان دەڵێن دەبێت وڵاتەکەیان ڕۆڵی هەبێت لەو دۆخە خراپەی کۆچبەرانی تێکەوتووە.

دوێنێ 20 ی ئەیلول، بەشێک لە ئەڵمانییەکان لەو دوو شارە داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیانکرد بەهانای ئەو کەسانەوە بچێت کە بێکەسن یان منداڵن و لە دۆخێکی سەختدان.

ئەو پێنج هەزار خۆپیشاندەرەی کە هاتنە سەر جادەکان ئاشکرایانکرد کە ئەڵمانیا شوێنی زیاتر لە هەزار و 500کەسی هەیە و دەتوانێت پەنابەری دیکە وەربگرێت.

بارودۆخی کۆچبەران لە وڵاتی یۆنان لە کاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بارودۆخێکی خراپە و کەمپەکان هەزاران کۆچبەریان تێدایە، حکومەتی یۆنان ئاشکرایکردووە لە حاڵەتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کەمپەکان کارەسات دروست دەبێت.

هەفتەی ڕابردوو کاتێک چەند کۆچبەرێک پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە کەمپی مۆریا بۆکرا و پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ دەرچوو و ئاگریان کردەوە و بەشێک لە کەمپەکە سوتا، بەهۆیەوە 12هەزار کۆچبەر بێ شوێن بوون و بەشێکیان بەرەو کەمپێکی دیکە بەرێکران.



‌ئێستا