×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ڕوسیا: ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەوڵی هێرشی كیمیایی دەدات

2020-09-21
قوربانییەكی چەكی كیمیایی لە سوریا
فۆتۆ: 
ئێستا - خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
ئێستا
ناوەندێكی ڕوسی ڕایگەیاند، لایەنێك لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەیەوێت هێرشی كیمیایی بكات و تاوانەكەی بخاتە ئەستۆی حكومەتی سوریا.

ناوەندی ئاشتەوایی نێوان لایەنە بەشەڕهاتووەكانی سوریا كە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیایە ڕایگەیاند، زانیاریی پێگەیشتووە كە "دەستەی ڕزگاركردنی شام" لە هەوڵدایە چەكی كیمیایی لە باشووری ئیدلب بەكاربهێنێت، بۆ ئەوەی وای نیشان بدات كە حكومەتی سوریا هێرشەكەی ئەنجامداوە و تاوانباری بكات.

ئەلیكزاندەر گرینكیڤیچ، جێگری سەرۆكی ناوەندە ڕوسییەكە ئاشكرایكردووە، "دەستەی ڕزگاركردنی شام" كە "بەرەی نوسڕە" بڕبڕەی پشتییەتی، پلان دادەڕێژێت بۆ بەرپاكردنی هێرشی كیمیایی لە ئەریحا و بسامس كە ناوچەی نیمچە ئارامن و پێشتر ڕێككەوتن كراوە ئاستی گرژییەكانیان تیادا داببەزێندرێت، بۆ ئەوەی بە ڕای گشتی بڵێن ئەوە حكومەتی سوریایە كە چەكی كۆكوژ بەكاردەهێنێت.

ناوەندی ئاشتەوایی نێوان لایەنە بەشەڕهاتووەكانی سوریا، داوای لە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كردووە هەوڵی چارەسەركردنی ململانێكان بدەن و كۆتایی بە شەڕ بهێنن لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیاندان.



‌ئێستا