×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پەرلەمانتارێك ناكۆكییەكان لەبارەی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان ئاشكرادەكات

2020-09-20
دیمەنێك لە دەنگدان لە هەڵبژاردن دا
فۆتۆ: google
ئێستا - عێراق
ئێستا
محەمەد خالدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی ئەیلول، سەرەكیترین ناكۆكییەكانی لەبارەی پاشكۆی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانەوە ئاشكراكرد.

خالدی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، هەندێك ناكۆكی ڕیگرن لەوەی پاشكۆی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان بخرێنە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە، لەوانە ناكۆكی لەبارەی سەرژمێری دانیشتووان، هەروەها پەیڕەوكردنی بایۆمەتری لەبری كارتی دەنگدان.

وتیشی، تا ئێستا 80 شارۆچكە ناكۆكی لەبارەی سنووری كارگێڕییانەوە هەیە و بە دیاریكراوی نازانرێت سەر بە كام پارێزگایانەن.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای هەڵبژاردن، لایەنە سیاسییەكەی لە ئەستۆیلا پەرلەمانە، بەڵام حكومەت و كۆمسیۆن بەرپرسیارن لە دیوە هونەرییەكەی. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هەندێك لایەن ترسیان هەیە لەوەی گەر تۆماری بایۆمەتری پەیڕەونەكرێت، ئەوا ڕێژەی ساختەكاری لە هەڵبژاردندا بەرزبێت.

پێشتر حەسەن فەدعەم جەنابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە "تۆڕی میدیایی ئێستا"ی ڕاگەیاندبوو، یەكێك لە ناكۆكییەكانی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردنەكان، یەكلایینەبوونەوەی چارەنووسی كارگێڕیی 80 شارۆچكەیە كە نازانرێت هەر یەكێكیان بە دیاریكراوی سەر بە بە كام پارێزگایە.



‌ئێستا