×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وادەی یەكەم بارانی ئەمساڵ ئاشكراكرا

2020-09-20
چاوەڕوانی زستانێكی سەختیش دەكرێت
فۆتۆ: الجزیرە
ئێستا - عێراق
ئێستا
پێشبینیكارێكی كەشوهەوا ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی ئەیلول ڕایگەیاند، دەستپێكی بارانبارین لە عێراق دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.

ئەحمەد تەمیمی، پێشبینیكاری كەشوهەوا ڕایگەیاند، عێراق لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەكەوێتە بەردەم شەپۆلێكی بارانی بەهێز و چالاكی بای باكووری ڕۆژئاوا كە دەبێتە هۆی تەم لە ناوچەكانی باشوور.

ئەو پێشبینیكارە لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەكان وتیشی، "گۆڕانی كەشوهەوا و هاتنی پایز لەمڕۆوە دەركەوتووە و پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما دەكەین لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا".

پێشبینی دەكرێت زستانی ئەمساڵ وەك ئەوەی تەمیمی دەیڵێت دابەزینی پلەكانی گەرما و شەپۆلی سەرمای بەهێز بەخۆیەوە ببینێت.

دەربارەی ئەگەری ڕوودانی لافاویش تەمیمی ئەوەی خستەڕوو، وڵاتی دراوسێ وەك ئێران ڕووبەڕووی لافاو دەبێتەوە، بەڵام كاریگەری لەسەر عێراق نابێت.

لەلایەكی ترەوە بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای سبەی شارەكانی هەرێم بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر:

سلێمانی:

كەركوك:

دهۆك:




‌ئێستا