×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بۆ چارەسەری كۆرۆنا تەندروستیی جیهانی بڕیار لەسەر تاقیكردنەوەی جۆرێك لە گژوگیا دەدات

2020-09-20
140 ڤاكسین لە تاقیكردنەوەدایە
فۆتۆ: Google
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڕیاریدا تاقیكردنەوە لەسەر جۆرە چارەسەرێكی گژوگیای ئەفریقی بۆ نەخۆشی كۆڤید-19 بكرێت.

ئەم هەنگاوەی ڕێكخراوەكە لەكاتێكدایە ژمارەی توشبووان بە نەخۆشییەكە لەسەر ئاستی جیهان 31 ملیۆن كەس و ژمارەی گیان لەدەستدان لە یەك ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە.

هاوكات نزیكەی 140 ڤاكسینی دژ بە نەخۆشییەكە لەسەر ئاستی جیهان لە تاقیكردنەوەدایە، كە دەیانیان لە قۆناغی تاقیكردنەوەی سەر جێگەدایە لەسەر مرۆڤ.

هاوكات لەگەڵ ئەو هەوڵانەدا، لقی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە برازافیل بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا ڕەزامەندی نیشاندەدات لەسەر تاقیكردنەوەی هەندێك گژوگیای پزیشكی.

لە بەیاننامەكەدا دەشڵێت، هەر چارەسەرێكی كلاسیكی كە كاریگەری و سەلامەتی بسەلمێنرێت لە چارەسەری نەخۆشییەكەدا دەكرێت پەلەبكرێت لە دروستكردنیدا.

تاكە پێوەری ئاستی سەلامەتی چارەسەرە كلاسیەكان و كاریگەرییەكەی تاقیكردنەوەیەتی بەشێوەیەكی زانستی ورد، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە ئاماژەی پێداوە.

هەنگاوی ڕێكخراوەكە پاش وتەیەكی چەند مانگ لەمەوبەری ئەندریە راجولینا،ی سەرۆكی مەدەغەشقەر دێت دەربارەی گیراوەیەكی گیایی كە بەوتەی ئەو دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

گیراوەكە دەرمانێك لەخۆدەگرێت كە پێشتر كاریگەرییەكەی لەسەر چارەسەری مەلاریا سەلمێنراوە.



‌ئێستا