×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

میدیایەکی نزیک لە ئەمریکا کۆمەڵێک پرسیاری قورس لە ئەحمەدی نەژاد دەکات

2020-09-20
چاوپێکەوتنەکەی ئەحمەدی نەژاد و ڕادیۆ فەردا
فۆتۆ: 
ئێستا - جیهان
ئێستا
ڕادیۆ فەردا، کە بودجەکەی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە دابیندەکرێت لە چاوپێکەوتنێکدا کۆمەڵێک پرسیاری قورس لە ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشوی ئێران دەکات.

چاوپێکەوتنەکە ڕۆژی 18ی ئەیلول ڕێکخراوە و لە یەکێک لە پرسیارەکاندا میدیاکە دەپرسێت، "زانیاری هەیە کە نامەیەکت ئاڕاستەی محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعودییە کردووە، ئایا وەڵامت وەرگرتووەتەوە؟ ئەحمەدی نەژاد دەڵێت، وتویانە وەڵامت دەدەینەوە".

لە یەکێکی دیکە لە پرسیارەکاندا لە ئەحمەدی نەژاد دەپرسرێت، "ئایا لە دوو دەورەی سەرۆکایەتی کۆماردا هیچ شتێک هەیە لێی پەشیمان بیت؟" ، ئەحمەدی نەژاد دەلێت، کە هیچ شتێکی نییە کردبێتی و لێی پەشیمان بێت.

رادیۆ فەردا، دەپرسێت، "بەڕێز ئەحمەدی نەژاد، تۆ زمانی ئینگلیزی نازانیت، چۆن تویت دەکەیت بە ئینگلیزی کێ بۆت دەنوسێت؟ یان کاتی بەکاتهێنانی تویتەر بە چ فلتەر شکێنێک دەچیتە ناوەوە؟"، نەژاد وەڵام دەداتەوە کە ئەو کۆمەڵێک دۆستی هەیە زمانی ئینگلیزیان باشە و لەگەڵ ئەوان تویت دەکات، لەهەمان کاتدا وەک رەخنەیەک بۆ بەرپرسانی ئێستای ئێران ئەحمەدی نەژاد دەڵێت، "ئەوانەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فلتەر دەکەن، خۆیان فلتەر دەفرۆشن".

لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکاندا ئەحمەدی نەژاد دەڵێت "من لەگەڵ زیندانکردنی هیچ کەسێک نیم لەسەر زەوی" میدیاکە لێی دەپرسێت لە کاتی تۆدا چەندین کەس زیندانی کراون و لە سێدارە دراون، کەوایە تۆیش تەنها ڕوکەشی لەو سیستمەی ئێران دەبات بەڕێوە.

ڕادیۆ فەردا لە ساڵی 2006 ەوە لە وڵاتی چیک لە ئەروپا بنکەی سەرەکی خۆی داناوە و لەو ساڵەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە بودجەی هاوکاری میدیا پارە وەردەگرێت و خزمەت بە سیاسەتی ئەمریکا دەکات لە ئەروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.



‌ئێستا