×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

خاوی برێنت جارێكی دیكە بۆ سەروی 40 دۆلار

2020-09-16
نرخی نەوت
فۆتۆ: Google
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
پاش دابەزینی نرخەكەی جارێكی دیكە نەوتی خاوی برێنت چوەوە سەروی 40 دۆلار، هاوكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ 41.47 دۆلارە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ دەكرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته سەروی 39 دۆلار و لەكۆتایی ڕۆژەكەشدا چووە 40.53 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی بە ڕێژەی 1.35% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 41.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت.


لەبارەی كاریگەرییەكان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئاژانسە جیهانییەكان باسیان لەوە كردووە، باهۆزی وەرزی كە ئەمریكای گرتووتەوە و بوەتە هۆی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز‌ی ئەو وڵاتە بەڕێژەی 25% و داخستنی بەندەرەكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، كاریگه‌ری هه‌بووە له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كان له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه،‌ كە كاریگه‌ریی‌ نه‌رێنی كردووەتە سەر ئابوری جیهان و بوەتەهۆی دابەزینی نرخی نه‌وتی خاو.



‌ئێستا