×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

یۆشیهیدی سوگا بە سەرۆکوەزیرانی نوێی یابان هەڵبژێردرا

2020-09-16
سەرۆكوەزیرانی نوێی یابان
فۆتۆ: AA
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
یۆشیهیدی سوگا، سەرکردەی پارتی لیبراڵ دیموکراتی دەسەڵاتدار لە یابان، لە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەراندا، بە سەرۆکوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

لە دانیشتنێکدا کە لە ئەنجومەنی نوێنەران، باڵی خوارەوەی پەرلەمانی یابان (شوگین) سازکرا، ئەندامانی ئەنجومەنەکە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەیان.

یۆشیهیدی سوگا بە بەدەستهێنانی دەنگی 314 ئەندام لە کۆی 465 ئەندامی ئەنجومەنەکە، کە پارتەکەی تیایدا باڵادەستە، بە سەرۆکوەزیرانی نوێی یابان هەڵبژێردرا.

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتی لیبراڵ دیموکراتدا، یۆشیهیدی سوگا لە کۆی 534 دەنگ بە دەنگی 377 ئەندام، واتا بە بەدەستهێنانی 70%ی دەنگەکان بە سەرکردەی ئەو پارتە هەڵبژێردرابوو.

یۆشیهیدی سوگا، تا ئەیلولی 2021 هەڵبژاردنی گشتیی ئاسایی، بەردەوام دەبێت لەسەر پۆستەکەی.



‌ئێستا