×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لەكاتی واژووكردنی ڕێككەوتننامەكە موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە

2020-09-16
ئاڕاستەكردنی موشەك لە كەرتی غەزەوە بۆ ئیسرائیل
فۆتۆ: AA
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
لەكاتى واژووكردنی رێككەوتننامەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانی نێوان ئيسرائيل لەگەڵ ئيمارات و بەحرێن لە كۆشكى سپی، شەوی ڕابردوو لە كەرتی غەزەوە موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە.

سوپاى ئيسرائيل لە ڕونكردنەوەيەكدا، ڕايگەياندووە، دوو موشەك لە غەزەوە ئاڕاستەی ئيسرائيل کراوە و يەكێكيان لە ڕێگەى سیستمى بەرگريى ئاسمانييەوە پوچەڵكراوەتەوە.

میدیاكانی ئيسرائيلیش ئاشكرايانكردووە، لە كاتى واژووكردنى رێككەوتننامەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل لەگەڵ ئيمارات و بەحرێن لە كۆشكى سپى، لە ئاكامى ئاراستەکردنی موشەكێک لە كەرتى غەزەوە بۆ ئيسرائيل دوو كەس بە سووكى برينداربوون.

هاوكات ميكى ڕۆزنفێڵد، وتەبێژی پۆليسى ئيسرائيل ئاماژەی بەوەكردووە، تيمى پوچەڵكردنەوەى بۆمب چوونەتە سەر ڕوداوەكەى ناوچەى ئەشدود.

لای خۆشییەوە سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو موشەكانەی ئاڕاستە كراون، فڕۆكەكانی ئیسرائیل چەند پێگەیەكی "ڕێكخراوی حەماسیان" برۆدوومان كردووە، تائێستاش ئاماری زیانەكانی بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بڵاونەكراونەتەوە.

ڕێككەوتننامەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەنێوان ئيسرائيل لەگەڵ ئيمارات و بەحرێن شەوی ڕابردوو لە كۆشكى سپى لە ئەمريكا واژووكرا.




‌ئێستا