×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ترەمپ: لەماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا ئامادە دەبێت

2020-09-16
ترەمپ لەكاتی چاوپێكەوتندا
فۆتۆ: abcnews
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ڤاكسینی كۆرۆنا ڕەنگە لەماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوودا ئامادەبێت، بە پشتبەست بە پێشبینی زاناكانی ئەو وڵاتە.

لە چاوپێكەوتنێكی كە لەگەڵ كەناڵی ئە بی سی نیوزدا ئەنجامیدا لە ستۆدیۆی كەناڵەكە لە فیلادیلفیا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەرگری لە هەڵوێستەكانی خۆی لەبارەی كۆرۆناوە كرد و باسی لە بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد.

ترەمپ ئاماژەی بەوەكردووە، "ئێمە لە دەستخستنی ڤاكسینەكە نزیك بوینەتەوە، بۆ ئەوەی ڕاشكاوبم، گەر كابینەكەی پێش من بوایە ڕەنگە چەند ساڵێكی بویستایە ئەو كارەیان بكردایە، ئێمە لە چەند هەفتەی داهاتوو دەبینە خاوەنی ڤاكسینەكە، كە ڕەنگە سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوو بكات بەگوێرەی پێشبینی زاناكانی ئەمریكا".

ترەمپ لەو چاوپێكەوتنە باسی لە ڕۆڵی خۆی كردووە لەو بارودۆخەی وڵاتەكەی تێكەوتووە لە پەتای كۆرۆنادا، ستایشی هەڵوێستەكانی خۆی كرد و پێی وابوو كە ئەو تاكە سەرۆكە كە توانیویەتی كارێكی وا باش بكات.

پێشتریش میدیاكانی ئەمریكا لە زاری چەند بەرپرسێكی حكومیی ئەو وڵاتەوە ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە ترەمپ داوای كردووە 2ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەست بە دابەشكردنی ڤاكسینەكە بكرێت و بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بەكار بهێندرێت، كە یەك ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتەیە.



‌ئێستا