×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ترەمپ باس لە هەوڵەكەی بۆ كوشتنی ئەسەد دەكات

2020-09-15
دۆناڵد ترەمپ، بەشار ئەسەد
فۆتۆ: Google
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، زانیاریی سەبارەت بە ویست و هەوڵەكەی بۆ كوشتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا ئاشكرادەكات.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز"ـدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لەگەڵ ماتیس وەزیری پێشووی بەرگریی وڵاتەكەیدا، كوشتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریای تاوتوێكردووە، بەڵام ماتیس نەیویستووە ئەو كارە بكات.

ترەمپ وتیشی، "چانسی كوشتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریای بۆ هەڵكەوتووە، بەڵام وەزیری ئەوكاتی بەرگریی دژی كارەكە بووە."

وتەكانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هەوڵدان بۆ كوشتنی بەشار ئەسەد، یەكەم قسەی ئاشكرای سەرۆكی وڵاتێكە لەوبارەیەوە.



‌ئێستا