×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

زیاتر لە 80 هەزار کەس لە ژاپۆن تەمەنیان 100ساڵی تێپەڕاندووە

2020-09-15
ژن و مێردێکی بەتەمەنی ژاپۆنی
فۆتۆ: google
ئێستا - جیهان
ئێستا
وەزارەتی تەندروستی کار و خۆشگوزەرانی لە وڵاتی ژاپۆن ئامارێکی ئاشکرا کردووە کە نیشانی دەدات ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان 100ساڵی تێپەراندووە بووە بە زیاتر لە 80هەزار کەس.

وەزارەتەکە ئاشکرایکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەدەیەکی تێپەڕاندووە، نۆ هەزار و 176کەس زیادیکردووە و بەرزبووەتەوە بۆ 80هەزار و 450کەس.

لە ژاپۆن 50ساڵە بە بەردەوامی ئەو رێژەیە لە بەرزبوونەوەدایە کە سەدا 88ی پێکهاتووە لە ژنان و زۆرینەی ئەوانەی تەمەنیان سەدەیەکی تێپەڕاندووە لە ویلایەتی شیمانە دەژین.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2019لە ژاپۆن ناوەندی تەمەن بۆ ژنان بە 87،45 ساڵ و بۆ پیاوانیش بە 81،41 ساڵ نیشاندراوە.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1963دا ئەو زانیارییانە تۆمارکرا کە ماوەی 50ساڵە بەردەوام لە زیادبووندایە.

بەپێی سەرژمێرییەکی حکومەتی ژاپۆن لە ساڵی 2018دا ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن 126ملیۆن و 500هەزار کەسە.



‌ئێستا