×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

توێژینەوەیەك: لەبەركردنی ئەم جۆرە ڕەنگە زیاتر سەرنجڕاكێشت دەكات

2020-09-14
كاتێك ئافرەت لەبەری دەكات، گرێیدەداتەوە بە خۆشەویستی و سۆز
فۆتۆ: .
ئێستا
ئێستا
لەكاتێكدا ژمارەیەك لە توێژینەوە جیاوازەكان سەرنجڕاكێشانی ئافرەت لەلایەن پیاوانەوە دەگێڕنەوە بۆ "شێوەی ڕوخسار و هەندێك تایبەتمەندی پیاوانە" لەگەڵ شێوەی جەستەی "ماسولكەیی"، توێژینەوەیەك بەمدواییە كلیلێكی دیكەی سەرنجڕاكێشانی پیاوان و ئافرەتان ئاشكرادەكات كە ئەمیان پەیوەندیدارە بە لەبەركردنی جۆرێك لە ڕەنگەكان.

توێژینەوەكە كە تایبەت بوو بە (دیاریكردنی كاریگەری ڕەنگ) و لەلایەن تیمێك لە زانكۆی رۆچستر لە ئەمریكا ئەنجامدراوە گەیشتە ئەوەی ڕەنگی سور بە ئاسانی توانای سەرنجڕاكێشانی هەردوو ڕەگەزەكەی هەیە، ئەمەش پاش ئەوەی توێژەران 288 مێ و 25 كوڕی خوێندكاری زانكۆیان بۆ بینینی زنجیرەیەك وێنەی دەستكاریكراوی پیاوان بەكارهێنا.

لە هەندێك لە وێنەكاندا پیاوەكان جلوبەرگی ڕەنگ سوریان لەبەردابوو، لەكاتێكدا ئەوانی تر رەنگەكانی تریان پۆشیبوو، دواتریش توێژەران ژمارەیەك پرسیاریان لە بەشداربووانی توێژینەوەكە كرد لەوانە (ئەم كەسە تا چەند سەرنجڕاكێشە بەلای تۆوە؟) و پاش شیكردنەوەی كاردانەوەی بەشداربووان، توێژەران بۆیان دەركەوت لەبەركردنی ڕەنگی سور ئاستی سەرنجڕاكێشانی كەسەكە زیاتر دەكات.

بەپێی توێژینەوەكە ئەوەی وا دەكات ڕەنگی سور بۆ بەرامبەرەكەی زۆر سەرنجڕاكێش بێت ئەوەیە كاتێك ئافرەت لەبەری دەكات، گرێیدەداتەوە بە خۆشەویستی و سۆز.

هەركاتێكیش پیاوان ڕەنگی سور دەپۆشن، دەبنە هەڵگری پەیامێكی عاتیفی و لە هەمان كاتدا تا ڕادەیەك گرێدراو، بەهۆی ئەوەی وێنای هێز و دەسەڵاتی كێبڕكێكردنی پێدەبەخشێت.



‌ئێستا