×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

سەردەمی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت كۆتایی هات

2020-09-14
یەكێك لە كێڵگە نەوتییەكانی عێراق
فۆتۆ: Reuters
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
كۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت، بەكارهێنانی نەوت هیچ كات ناگاتەوە ئەو ئاستەی بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا بوو.

كۆمپانیای نەوت و غازی بەریتانی فرەڕەگەز (BP) ڕایگەیاند، زیادبوونی بەردەوامی خواست لەسەر نەوت كۆتایی هات، بەمەش بووە یەكەم گەورە كۆمپانیا كە باس لە كۆتایی سەردەمێك دەكات كە زۆرێك پێیانوایە بۆ دەیەیەكی تر یان زیاتر بەردەوام دەبێت.

تەنانەت ئەو سیناریۆیەی زۆرتر خاوەن هیوایە پێیوایە كە خواست باشتر نابێت لەماوەی دوو دەیەی داهاتوودا بەهۆی ئەوەی گۆڕینی سەرچاوەی وزە، جیهان لە سوتەمەنی دوردەخاتەوە.

لە سەرۆكی گەورە كۆمپانیاكانی وزەوە بۆ وەزیرانی وڵاتانی ئۆپیك، زۆرێك لە گەورە كەسایەتیەكانی ئەو پیشەسازییە دەیانوت كە بەكارهێنانی نەوت چەند دەیەیەك لە گەشەكردن بەخۆیەوە دەبینێت.

زۆرجار بەو تەنها شمەكە دادەنرا كە دەتوانێت خواستی دانیشتووانی زیادبووی جیهان فەراهەمبكات و ببێتە هۆی فراونبوونی چینی ناوەند، بەڵام گەورە كۆمپانیاكەی میرنشینی یەكگرتوو چارەنوسێكی جیاوازی دەبینێت.

تەنها شەش مانگ پاش وەرگرتنی پۆستە باڵاكەی، بێرنارد لۆنی، سەرۆكی كۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم لە ئابی ڕابردوو ڕایگەیاند كە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز بە ڕێژەی 40% لەماوەی دەیەی داهاتوودا كەمدەكاتەوە و لە بەرامبەردا ساڵانە نزیكەی پێنج ملیار دۆلاری ئەمریكی بۆ بونیادنانی یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی وزەی نوێ لە جیهان خەرج دەكات.

ئەمەش لەبەر ئەوەی پێیوایە كە بەكارهێنانی نەوت ڕەنگە گەیشتبێتە ئاستی خۆی بەهۆی پەتا و سیاسەتی حكومەتەكان و ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر خواستی بەكارهێنەراندا هاتووە.

پێشبینییەكانی وزەی كۆمپانیای BP پاشەكشەی بەكارهێنان بە ڕێژەی 50% بە گەیشتنە ساڵی 2050 لە یەكێك لە سیناریۆكانی و بە ڕێژەی 80% لە سیناریۆیەكی دیكەدا دەردەخات.



‌ئێستا