×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هاوسەرەكەی كارداشیان وەك كاندیدی سەربەخۆ بۆ سەرۆكی ئەمریكا خۆی هەڵبژاردووە

2020-09-05
كانی وێست و كیم كارداشیان
فۆتۆ: WireImage
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
كانی وێست داواكاری پێشكەش بە دوو ویلایەتی ئەمریكا كردووە بۆ ئەوەی، لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتەدا وەك كاندیدی سەربەخۆ بەشداری بكات.

كانی وێست، ڕاپەری ئەمریكی لە هەردوو ویلایەتی كنتاكی و مسیسیپی ئەمریكا، داواكاری پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی وەك كاندیدی سەربەخۆ بچێتە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە كە بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەم ئەنجامبدرێت.

حاكمی هەردوو ویلایەتەكە ڕایانگەیاندووە، كە دۆكیۆمێنتەكانی ڕاپەرە ئەمریكییەكەیان بەدەست گەیشتووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان وەك كاندید، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوو پاش لێكۆڵینەوە لە داوكارییەكەی ناوی وەك كاندیدێك بۆ لیستی دەنگدانەكان زیاد بكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیا ئەمریكییەكان بڵاویان كردووەتەوە، تا ئێستا كانی وێست توانیویەتی ڕەزامەندی شەش ویلایەت بەدەستبهێنێت بۆ خۆ كاندیدكردن و لە نۆ ویلایەتیشدا بەشداریكردنی ڕەتكراوەتەوە.

كانی وێست هاوسەری كیم كارداشیانی كچە مۆدێلی ئەمریكییە، تەمەنی 43 ساڵە و پێشتر ڕایگەیاندبوو، خواستی هەیە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا خۆی بۆ سەرۆكی ئەمریكا كاندید بكات.



‌ئێستا