×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

‘باتمان’ توشی كۆرۆنا بوو

2020-09-04
كارەكتەری باتمان
فۆتۆ: Google
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
ئەو ئەكتەرەی كە ڕۆڵی باتمانە نوێكە بەرجەستە دەكات، توشی كۆرۆنا بوو، بەو هۆیەوە وێنەگرتنی فیلمی باتمان ڕاگیرا.

پێگەی هۆڵیوود ڕیپۆرتەر بڵاویكردەوە، كۆمپانیای وارنەر برۆز بۆ بەرهەمهێنانی فیلم ئاشكرایكردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە هۆی ڕاگرتنی وێنەگرتنی فیلمە نوێكەی باتمان.

كۆمپانیاكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، یەكێك لە ئەندامەكانی دەستەی بەرهەمهێنانی فیلمەكە توشی كۆرۆنا بوە، بەڵام ناوی ئەو كەسەی ئاشكرا نەكرد.

لەلایەكی دیكەوە گۆڤاری ڤێنەتی فێر و پێگەی هۆڵیوود ڕیپۆرتەر لە سەرچاوەیەكی نزیك لە ستافی فیلمەكە ئەوەیان ئاشكرا كردووە ئەو كەسەی توشی كۆرۆنا بووە ڕۆبێرت پاتینسۆنە، ئەو ئەكتەرەی ڕۆڵی باتمان دەبینێت.

ڕۆبێرت پاتینسۆنە بە ڕەگەز ئینگلیزە و ئەكتەری سەرەكی زنجیرە فیلمی توالایت بوو كە یەكێكە لە فیلمە دیار و بەناوبانگەكانی ئەو ئەكتەرە.




‌ئێستا