×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

موسەوی: ئێران تیکەیەکی گەورەترە لە دەمی بەرپرسانی ئێستا و داهاتووی ئەمریکا

2020-08-07
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
فۆتۆ: IRNA
ئێستا - تاران
ئێستا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی، ئەمڕۆ هەینی 7ی ئاب، جەختیکردەوە لەوەی جیاوازی نییە لەنێوان جۆن بۆڵتن و برایان هووک و ئیلیۆت ئابرامزدا و ئێران تیکەیەکی گەورەترە لە دەمی تەواوی بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا و ئەوانەی لە داهاتوودا دێن.

موسەوی، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران برایان هووک، نووسیویەتی "جیاوازی نییە لەنێوان جۆن بۆڵتن و برایان هووک و ئیلیۆت ئابرامز، لەکاتێکدا بابەتەکە پەیوەستە بە سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران، بەرپرسانی ئەمریکا دەستیان بۆ تیکەیەک بردووە کە گەورەتر لە دەمیان، هەمان شت بۆ مایک پۆمپەیۆ و دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکی لە داهاتوودا، ڕاستە."


دوێنێ پێنجشەممە، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، برایان هووک بەر لە چەند مانێگێک لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دەستی لەکار کێشایەوە.

لای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپەیۆ وتی، "هووک لە کەرتێکی دیکەی تایبەتدا دەگەڕێتەوە سەر کار."

پۆمپەیۆ ئاشکراشی یکرد کە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڤەنزوێلا، ئیلیۆت ئابرامز دەستنیشانکراوە بۆ جێگرەوەی برایان هووک.



‌ئێستا