×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی لوبنان: ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووت گەیشتە 154 کەس

2020-08-07
پاشماوەی تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
وەزیری تەندروستیی لوبنان، حەمەد حەسەن، ئەمڕۆ هەینی 7ی ئاب، ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووت بەرزبووەوە بۆ 154 کەس.

بەپێی ئاژانس و میدیا هەواڵییەکانی لوبنان، حەسەن حەمەد وتوویەتی "لەسەدا بیستی بریندارەکان، کە ژمارەیان نزیکەی 5000 کەسە، پێویستیان بەوەیە لە نەخۆشخانە بخەوێنرێن و ژمارەی ئەوانەشی برینەکانیان سەختە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، 120 کەسن."

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 4ی ئاب، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری بەیرووت-ی پایتەختی لوبنان ڕوویدا و بەهۆیەوە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی شارەکە تووشی زیانی ماددی و گیانی بوون.

هەر هەمان ڕۆژ، ئەنجومەنی بەرگری نیشتمانیی لوبنان، لە دوای تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیرووت، پایتەختەکەیان بە "شاری کارەساتبار" ڕاگەیاند.



‌ئێستا