×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا قەیرانێکی تەندروستییە و لە سەدەیەکدا یەک جار ڕوودەدات

2020-08-01
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی
فۆتۆ: فرانس پرێس
ئێستا - فرانس پرێس
ئێستا
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم، ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاب، ڕایگەیاند پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ قەیرانێکی تەندروستییە و لە 100 ساڵدا تەنها یەک جار ڕوودەدات.

ئاژانسی فرانس پرێس لە هەژماری فەرمیی خۆی بە زمانی عەرەبی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "دوای شەش مانگ لە ڕاگەیاندنی پەتای کۆرۆنا وەک حاڵەتی کتوپڕی جیهانی، لیژنەی کتوپڕی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ چوارەم جار کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی کۆڤید-19".




تێدرۆس ئەدهانۆم لە کۆبوونەوەی لیژنەکەدا وتوویەتی، "ئەم قەیرانە بەرجەستەی قەیرانێکی تەندروستی دەکات، کە لە هەر سەدەیەکدا تەنها یەک جار ڕوودەدات و کاریگەرییەکانی لە سەدەکانی دواتریشدا دەمێننەوە".

لە سەرەتای ساڵی 2020، ڕێکخراوەکە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای بە جیهانی وەسفکرد، کە بەهۆیەوە سەرجەم وڵاتانی جیهان ڕێکاری توندی تەندروستی و ئەمنی گرتەبەر، بە شێوەیەک جووڵەی ئاسمانی و وشكانی و دەریاییش وەستێنران.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیهان نزیکەی 18 ملیۆنە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 11 ملیۆن کەس چاکبوونەتەوە و نزیکەی 685 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.



‌ئێستا